Home

Yariga sport

یاریگا سپۆڕت ماڵی یاریی و هەواڵە وەرزشییەکان

دواین هەواڵەکان

میسى ژمارەیەکى ڕۆناڵدۆى لە چامپیۆنز لیگدا شکاند

لە بردنەوەکەى پاریس سان جێرمان بەرامبەر ماکابى حەیفا لە چامپیۆنز لیگدا، کە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایى هات، لیۆنێل میسى گۆڵێکى تۆمارکرد و گۆڵێکیشى بۆ کیلیان مباپێى هاوکارى درووستکرد.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، میسى یەکەم یاریزانە لە مێژووى چامپیۆنز لیگدا گۆڵ لە 39 یانەى جیاواز لە 19 وڵاتى جیاوازەوە تۆماربکات و کەوتە پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە ئەم گۆڵى لە 38 یانە تۆمارکردووە.

هاوکات پێگەى فەرمى چامپیۆنز لیگ لە تویتەر بڵاویکردەوە، میسى تاکە یاریزانە 18 وەرز لەسەریەک لە چامپیۆنز لیگدا گۆڵ تۆماربکات.

تۆڕى ئۆپتا ئاماژەى بەوەشکردووە، میسى لەگەڵ کیلیان مباپێ و نیمار دا سیلڤاى هاوکارانى بۆ یەکەم جارە هەرسێکیان لە یەک یارى چامپیۆنز لیگدا گۆڵ تۆماردەکەن، دواى بەشداریکردنیان پێکەوە لە حەوت یارى خولەکەدا.